English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەرییەکانی سەرخەوشکاندن لەسەر مێشکت
2018-09-05 [12:08 PM]

هەولێر _ ZNA




 

توێژینەوەیەکی زانستیی ئاشکرایکردووە سەرخەوشکاندنی خێرا کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر هەستکردن بە دڵخۆشی.

ماڵپەڕی ئیندیپێندێتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یەکێك لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی هارتفۆردشیری بەریتانی بەناوی ڕیچارد وایزمان وتی، توێژینەوەکانی پێشووتر ئاشکرایانکردووە خەوتن بۆ ماوەی ٣٠ خولەك وادەکات تەرکیز و توانای داهێنان زیاتر ببێت.

وتیشی، "ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکە ئاشکرایکردووە، مرۆڤ زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورت سەرخەو بشکێنێت" بە پێچەوانەوە سەرخەوشکاندن بۆماوەیەکی زۆر پەیوەندیی بەکێشەی تەندروستییەوە هەیە.

ئەو توێژینەوەیە ١٠٠٠ کەسی وەرگرتووە کە هەر یەکەیان پرسیاریان لێکراوە سەبارەت بە کاتی خەوتنیان و ئەنجامەکەی لە فێستیڤاڵی ئیدینبرەی نێودەوڵەتی بۆ زانستەکان بڵاوکراوەتەوە.

بەگوێرەی ئەنجامەکان دەرکەوت، ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی کەم سەرخەودەشکێنن زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەن بەپێچەوانەوە ئەوانەی ماوەی سەر خەو شکاندنییان زۆرە و کەمتر هەست بە دڵخۆشی دەکەن، بەمەش پەیوەندی نێوان  سەرخەوشکاندنی کەم و دڵخۆشی دیاری دەکەن.





ئەم هەواڵە 5512جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad