English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا لە ئەمریکا کراوە بەشار ئەسەد تیرۆر بکات
2018-09-05 [08:32 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکی ئەمریکا داوای تیرۆرکردنی بەشار ئەسەدی لە وەزیری بەرگری وڵاتەکەی کردووەو ئەمیش گوێی بە داواکەی ترەمپ نەداوە.

بۆب وودوارد، نووسەری دیاری ئەمریکی رایگەیاندووە: ساڵی رابردوو دوای ھێرشە کیمیاوییەکە ،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی داوای لە جیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا کردووە، کە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا تیرۆر بکەن، بەڵام ماتیس داواکەی ترەمپی رەت کردۆتەوەو گوێی پێ نەداوە.

ئەو نووسەرە ئەمرکییە دەشڵێت: پێشتر ترەمپ رەخنەی لە باراک ئۆباما گرتووە سەبارەت بەو مامەڵەیەی لەگەڵ دۆسیەی سوریا کردوویەتی و بە قامیشێکی لاواز وەسفی کردووە.

ھەروەھا وودوارد لەسەر زاری جیمس ماتیس دەڵێت: ترەمپ تێگەیشتنی کەسێکی وەک پۆلی پێنجی سەرەتایی یان شەشی ھەیە.


سەرچاوە/ cnn





ئەم هەواڵە 2770جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad