English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەرمانی شێرپەنجە دەکڕن
2018-09-05 [08:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت لە ھەفتەی داھاتوو لەڕێگەی سندووقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەکڕن.

د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان دەڵێت ئەوان بەو پارەیەی لە سندووقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لەبەردەستییانە ھەفتەی داھاتوو بەبڕی زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار دەرمانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەکڕن.

د. رێکەوت روونیدەکاتەوە ھەفتەی داھاتوو دەرمانەکان بەسەر ھەموو نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکەن و بە کڕینی ئەم بڕە دەرمانە گرفتی کەمی دەرمانی شێرپەنجە بەرەوباشبوون دەچێت.

وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو کڕینەی دەرمان بەپرۆسەیەکی تەندەر و یاسایی دەبێت و ماوەی ٣ مانگی خایاندووە. روونیدەکاتەوە دوای جێبەجێکردنی سەرجەم پرۆسەکان ئێستا کڕینەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە. 





ئەم هەواڵە 5599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad