English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ناوخۆی ئێران گه‌یشته‌ عێراق
2018-09-05 [08:44 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە یاوەری شاندێکی سیاسی و ئەمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتە عێراق و لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥-٩-٢٠١٨ عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی ، وەزیری ناوخۆی ئێران بە یاوەری شاندێکی سیاسی و ئەمنی گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازیکران.

وابڕیارە ھەردوولا سەبارەت بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆ بکەن، بە تایبەتی کێشەکانی وەکو ئاوو کارەباو ئەو دراوەی کە لەنێوان ھەردوولا بۆ کاری بازرگانی بەکاردەھێنرێن.

سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو خۆپیشاندەران ھێرشیان کردە سەر باڵەخانەی پارێزگای بەسرەو گڕیان تێبەردا.





ئەم هەواڵە 5749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad