English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ هه‌ڵاتنی سوپای عێراق له‌ به‌سره ببینه‌
2018-09-05 [08:49 AM]

ZNA-هه‌ولێر


میدیا عێراقییەکان، چەند وێنەیەکی شەوی رابردووی گرژییەکانی پارێزگای بەسرەی باشووری عێراقیان بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت، ئەو ھێزەی سوپا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەمنی شارەکە نێردراوە، ھەمەر و باجەڕ و کەلوپەلی سەربازییان لە ناوەڕاستی شەقام جێھێشتووە.

بە گوێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، ئەو ھەمەرە سەربازییانە، ھی بنکەی سەربازی "کەرمە"یە، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتاوەتە سەر بنکە سەربازییەکە، ھێزەکەی سوپا ھەڵاتوون و شوێنەکەیان چۆڵ کردووە.

خۆپیشاندانی ھاووڵاتییانی پارێزگای بەسرە بەردەوامە و ئێستا چالاکوانان و خۆپیشاندەران رایدەگەیەنن، ئاوی خواردنەوەیان دەستناکەوێت و ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان، پیسە و بە کەڵکی خواردنەوە نایەت.

بە گوێرەی ھۆبەی تەندرووستی پارێزگاکەش، بەھۆی خواردنەوەی ئاوی پیس، رۆژانە ٤٠٠ کەس بەھۆی خواردنەوەی ئەو ئاوە ژەھراوی دەبن و دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەکان.

خۆپیشاندانەکانی دوێنی پارێزگای بەسرە، گرژی تێکەوت و بەھۆیەوە نزیکەی ٦ خۆپیشاندەر بە گووللـە کوژران و ٦٧یش برینداربوون، دوای ئەوەش خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر بنکە سەربازییەکە.

 





ئەم هەواڵە 16642جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad