English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گریزمان : دوورخستنەوەم لە باشترین یاریزانی جیھان ، ئابڕووچوونە 
2018-09-05 [10:46 AM]

ZNA – ھەولێر 



 

ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ھەڵبژاردەی فەرەنسا دەڵێت ، زۆرم پێ سەیرە لە پێشبڕکێی باشترین یاریزانی جیھان دوور خراومەتەوە . 


لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی گریزمان رایگەیاند : دوور خستنەوەم لە لیستی کۆتایی باشترین یاریزانی جیھان کارێکی سەیر بوو , وابزانم ئەمە شەرمەزاری و ئابڕووچوونە . 

ھەروەھا گوتیشی : ئەو خەڵاتە لەلایەن فیفا پێشکەش دەکرێت و پاڵەوانیەتی جامی جیھانی لەلایەن فیفا رێکدەخرێت و فەرەنسا جامەکەی بەدەستھێناوە , نەبوونی ھیچ یاریزانێکی فەرەنسی لە لیستی کۆتایی کارێکی زۆر بێ مانایە . 

گریزمان راشیگەیاند : ئەگەر نەبوومە باشترین یاریزانی جیھانیش ئەوا ھەموو کەس دەزانێت بەھۆی نادادپەروەری بووە , بەڵام خەڵک دەزانن من نازناوەکانم بەدەست ھێناوە و رۆلم ھەبووە لەگەڵ یانەکەم و ھەڵبژاردەکەم لە بەدەستھێنانی ئەو نازناوانە . 

چەند رۆژێک لەمەوبەر فیفا لیستی کۆتایی باشترین یاریزانی جیھانی راگەیاند کە پێکھاتبوون لە رۆنالدۆ و مۆدریچ و محەمەد سەڵاح , دوای بڵاوکردنەوەی ناوەکانیش بەرپرسانی فیفا رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوونەوە بە ھۆی دوور خستنەوەی گریزمان و میسی لە لیستی کۆتایی و چاودێرانی وەرزشی دەڵێن گریزمان لەھەمووان زیاتر شایەنی ئەوەیە خەڵاتەکەی پێبدرێت چونکە ئەم ساڵ سێ نازناوی گرنگی بەدەستھێناوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad