English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆن لیستی کارمەندانی گرێبەست بۆ روژی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە
2018-09-05 [11:15 AM]

ZNA – ھەولێر 




کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم فەرمانبەرە گرێبەستەکانی بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، کە ژمارەیان ٤٢ ھەزار کارمەندە.
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان،  رایگەیاند: "ئەمڕۆ ( چوارشەممە ٥-٩-٢٠١٨) ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وێبسایتی کۆمیسیۆن بڵاوکرانەوە کە ژمارەیان ٤٢ ھەزار کارمەندە و پیشەی ھەمووشیان لە بنکەکانی دەنگدان دیاریکراوە".

لە پارێزگای ھەولێر ٥٤ ھەزار و ٦٦٣ فۆرم پڕکراوەتەوە و لە پارێزگای سلێمانی ٧٥ ھەزار ١٣٢ فۆڕم و لە پارێزگای دھۆک ٤١ ھەزار ٤٩٥، لە پارێزگای ھەڵەبجە (٦.٣٩٦) ھەزار و ٣٩٦ فۆڕم پرکراوەتەوە کە کۆی گشتی دەکاتە ١٧٧ ھەزار و ٦٨٦ کەس فۆرمی دامەزراندنی ئۆنڵاینیان پڕکردووەتەوە و لەو ژمارەیەش ٧٥ ھەزار و ٧٩١ داواکاری سڕایەوە و تەنیا ١٠١ ھەزار و ٨٩٥ مایەوە و ئەو ناوانەش بەسەر ٢١٥ گرووپ بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە دابەشکراون.  
ھەولێر: ٣٠ ھەزار و ٦٣٣ کەس 
سلێمانی: ٤٤ ھەزار و ٣٥٥ کەس 
دھۆک: ٢٢ ھەزار و ٧٩٤ کەس 
ھەڵەبجە: چوار ھەزار و ١١٣ کەس


بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت سەردانی ئەم لینکە بکە 

http://www.khec.krd/Details.aspx?jimare=521

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad