English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن چەندین قوتابخانە لە ھەرێمی کوردستان نۆژەن دەکاتەوە
2018-09-05 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگه‌ڵ کاتسومی مۆریاسو ـ Katsumi Moriyasu کونسوڵی ژاپۆن لە ھەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەی وەزیری پەروەردە و کونسوڵی ژاپۆن، باسی لە کارە پەروەردەییەکانی رێکخراوی ژاپۆنی لە ھەرێم کرا کە ئێستا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانەن لە ھەرێمی کوردستان و ماوەیەکە دیکە کارەکانیان تەواو دەبێت و قوتابی و خوێندکاران دەتوانن تیایدا بخوێنن. ھەروەھا قسە لەسەر پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠١٩ ـ٢٠٢٠ کرا و کونسوڵی ژاپۆنی چەندین پیشناری پێشکەش بە وەزیری پەروەردە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە لەگەڵیشیاندا دوو قوتابخانە لە ھەولێر نۆژەن دەکرێنەوە.

لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە خۆشحاڵی خۆی بۆ کارکردنی وڵاتی ژاپۆن و قونسوڵییەکەی لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی حکومەت و وەزارەتی پەروەردەی بۆ ھەر ھاوکارییەک لەو بارەوە دەربڕی.





ئەم هەواڵە 1810جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad