English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمەکەی جوبرائیل لەئەڵمانیا کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات 
2018-09-05 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فیلمی (ئەیلان)ی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر کە بەسپۆنسەری زانکۆی نۆلج بەرھەمھێنراوە، لەفێستیڤاڵێکی سینەمایی نێونەتەوەیی لەوڵاتی ئەڵمانیا بەشداری دەکات و کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات. 
دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەی بەشداریکردنی فیلمەکەی لەو فێستیڤاڵە وتی "فیلمی (ئەیلان) لەدووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مرۆیی (ئاسا) بەشداری دەکات کە لەشاری فایمار لەوڵاتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت و کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی فێستیڤاڵەکە دەکات".
جوبرائیل ئەبوبەکر وتیشی "فێستیڤاڵەکە لە رۆژی ٢٨ی ٩ی٢٠١٨ دەستپێدەکات و ھەتا ٢ی١٠ی٢٠١٨ بەردەوام دەبێت". 
روونیشیکردەوە "٢٥٣٩ فیلم بۆ بەشداریکردن لەفێستیڤاڵەکە لەسەرتاسەری دونیاوە نێردرابوو کە نوێنەرایەتی ١٢٢ دەوڵەتی دەکرد".  
سەبارەت بە چیرۆکی فیلمەکە دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر وتی "چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئەیلان کوردی دەکات کە لەسوریا شەڕ دەستپێدەکات لەگەڵ خێزانەکەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو تورکیا بەڕێدەکەون، بەڵام لەوێ بەر لەوەی بگەن بەکەناری ئارامی شەپۆلەکانی دەریا دەیکاتە قوربانی". 
فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەکر کاری دەرھێنانی بۆ کراوە و ئومێد رۆژ کاری مۆسیقای فیلمەکەی جێبەجێکردووە و ھەروەھا ئالان رۆژبەیانی کاری گرافیک و دیزاینی فیلمەکەی جێبەجێ کردوە. 
 دواھەمین فیلمی سینەمایی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر  فیلمێک بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) کە لەکەمتر لە ساڵێکدا لە ٥٤ فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانیدا بەشداری کرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستھێنا.
جوبرائیل ئەبوبەکر رەحمان لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٣ی شاری ھەولێرە، لەساڵی ٢٠٠١ەوە دەستیداوەتە کاری سینەمایی و لەنزیکەی ٤٠ کورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە ١٣ فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی ٢٠١٠ەوە کاری دەرھێنانی سینەمایی دەکات.
 
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مرۆیی (ئاسا) کرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە: 
http://asafest.com/en

 





ئەم هەواڵە 6586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad