English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق به‌خێرایی پێك بێت
2018-09-05 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تی گشتییه‌وه‌ له‌ به‌سڕه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، سه‌رەخۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

كوبیش جه‌خت له‌سه‌ر ئارامی ده‌كاته‌وه‌ و داواش له‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات بۆ خۆدوورگرتن له‌ به‌كارهێنانی هێزی لەڕاددەبەدەر و بکوژ دژی خۆپیشانده‌ران و پاراستنی پێویستیش بۆ خه‌ڵكی به‌سڕه دابین بکەن ‌و مافه‌كانی مرۆڤ لەبەرچاوبگرن لەکاتی پاراستنی یاسا و ئارامی و لێكۆڵینه‌وەش‌ لەگەڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هۆكاری ئه‌م توندوتیژییه‌ن بکرێت و لیپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ ئه‌وپه‌ڕی كاركردن له‌پێناو جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك له‌ ئاوی خواردنەوە و دابینکردنی كاره‌با.

كوبیش داوا له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان و ئه‌ندامه‌ تازه‌هه‌ڵبژێردراوه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و كاركردنی به‌په‌له‌ و هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی و چاكسازیكا‌ر كه‌ بتوانێت به‌ خێرایی و كاریگه‌رانه‌ به‌هانای پێویستییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌ بچێت له‌ دابینكردنی خزمه‌ته‌كانی ئاو و كاره‌با و ره‌خساندنی هه‌لی كار و دابینكردنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌. ئارامیی درێژخایه‌ن و باشكردنی ئه‌دای ئابووریش پێویسته‌ شانبه‌شانی یه‌كتر هه‌نگاو بنێن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ یه‌كگرتوویی كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 4927جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad