English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا هاوکاریـیە سه‌ربازییه‌كانی لەگەڵ یۆناندا زیاد ده‌کات
2018-09-05 [02:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پەیوەندیـیەکانی نێوان واشنتن و ئەنکەرە ئاڵۆز بووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئەمەریکا بە نیازە هاوکاریـیە سه‌ربازییه‌كانی لەگەڵ یۆنانی زۆرتر بكات.

دوێنێ سێشەممە جەنەڕاڵ جۆزێف دەنفۆرد سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا سەردانی وەزارەتی بەرگری یۆنانی کرد، لەگەڵ ئەدمێراڵ ئێڤانگێلۆس ئەپۆستۆلاکیس هاوتا یۆنانیـیەکەی کۆبووەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگه‌یاند، ئەسینا ئامادەیی خۆی بۆ زیادکردنی هاوکاریـیە سه‌ربازییه‌كانی لەگەڵ واشنتن دەربڕیوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جەنەڕاڵ دەنفۆرد گوتی، ئەگەر سەیرێکی جوگرافیا بکەیت و بڕوانیتە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستا لە لیبیا و سوریا و هەروەها ئه‌گه‌ری روودانی ئۆپەراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی دەریا ناوەڕاست، ئەوا گرنگی ئێرەت بۆ ڕووندەبێتەوە.

هەردوو سەرکردە جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری نێوان هەردوو وڵات و بە تایبەتی لە بواری نەهێشتنی تێرۆرزمدا.

کاربەدەستێکی باڵای حکومەت گوتی لە ئەمڕۆدا پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و یۆنان لە ئاستێکی زۆر باشدایە.

ماڵپەڕی میلیتەری تایمز نووسیویەتی هەرچەندە جەنەڕاڵ دەنفۆرد گوتویەتی بەکارهێنانی زیاتری بنکە لەشکریـیەکانی یۆنان پەیوەندی نیـیە بە پەیوەندیـیەکانی نێوان واشنتن و ئەنکەرە، بەڵام لەم ساڵانەی دوایی گرژی کەوتووەتە نێوان واشنتن و ئەنکەرە بەهۆی سیاسەتەکانی ئەمەریکا لە سوریا و هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 و نیازی تورکیا بۆ گڕینی سیستەمی s-400 ی ڕووسیایی.

هەروەها ماڵپەڕەکە نووسیویەتی لەم مانگە پارێزەرانی حکومەتی تورکیا هەوڵیان داوە هەستانی فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە بنکەی ئینچەرلیک ڕابگرن و هاوکات بە دوای کاربەدەستانی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بڕۆن بەوەی گوایە پەیوەندیـیان هەبووە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 وە هەبووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 5818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad