English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رێورسمێکدا رێز لە ئەنوەر شێخانی نرا
2018-09-05 [03:20 AM]

ZNA – هەولێر


لە رێوەرسمێکدا لە شاری هەولێر، رێز لە ئەکتەری سینەما، شانۆ و دراما، ئەنوەر شێخانی نرا.

 

رێوڕەسمەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری هەولێر‌ سازکرا.

 

رێزلێنانەکە لە پای دڵسۆزی و ئەزموونی پڕ بەخششی ئەو هونەرمەندە ئەنجامدرا.

 

لە رێوڕەسمەکەدا، بەرپرسانی حکومی، حزبی، پەرلەمانتاران، هونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەبوون.

 

جگە لە خوێندنەوەی چەند وتارێک لەبارەی رێزلێنانەکە و کەسایەتی و هونەری شێخانی، بەشێک لە هونەرمەندان یادگاریان لەگەڵ ئەو هونەرمەندە گێڕایەوە.

 

 فۆتۆ/ هەڤاڵ قەرەچووغی





ئەم هەواڵە 5836جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad