English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی فه‌ره‌نسا یه‌ده‌گی زێڕی خۆی زیاد ده‌كات
2018-09-05 [03:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی عێراق پێنج تۆن نیو زێڕی كڕی و خستیه‌ سه‌ر یه‌ده‌گی خۆی، ‌بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی فه‌ڕه‌نسا بڕی یه‌ده‌گی خۆی له‌ زێڕ زیاتر ده‌كات و بۆ 96 تۆن به‌رزی ده‌كاته‌وه‌.

بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دابه‌زینی نرخی زێڕی له‌ جیهاندا قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ كڕینی زێڕی زیاتر.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، یه‌ده‌گی خۆی له‌ زێڕ به‌ 6،5 تۆن زیاتركردووه‌ و به‌و پێیه‌ ئێستا بڕی ئه‌و زێڕه‌ی وه‌كو یه‌ده‌گ هه‌یه‌تی گه‌یشتووه‌ته‌ 96 تۆن، وتیشی، ئه‌م كاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌ده‌گه‌كان دێت كه‌ بانكی ناوه‌ندیی له‌سه‌ری ده‌ڕوات له‌ هه‌مه‌جۆركردنی ده‌ستمایه‌كانی وه‌به‌رهێنانی خۆی.

سه‌رچاوه‌یه‌كی رێگه‌پێدراو له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاندووه‌، بانكه‌كه‌ دابه‌زینی نرخی زێڕی له‌ ئاسی جیهان قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كڕینی بڕی زیاتر له‌ زێڕ به‌جێ بگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی فه‌ڕه‌نسا.

 

aa





ئەم هەواڵە 5221جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad