English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت 
2018-09-05 [01:06 AM]

ZNA – ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یەکەم گورزی بەشداری کردنی یاریزانەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردەکانیان بەرکەوت بە پێکانی یەکێک لەیاریزانەکانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنە ئارتۆرۆ ڤیدال یاریزانی ھەڵبژاردەی شیلی بەھۆی ئازارەوە راھێنانەکانی ھەڵبژاردەش شیلی جێھێشت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەھۆی ھەست کردن بە ئازار ڤیدال نەیتوانی راھێنانەکان تەواو بکات و لە ئێستاشدا پزیشکانی ھەڵبژاردەی شیلی سەرپەرشتی چارەسەرکردنی دەکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، تا ئێستا پزیشکانی ھەڵبژاردەی شیلی بە فەرمی جۆری پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی ڤیدالیان لە یاریگاکان رانەگەیاندوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 17080جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad