English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی دۆلار جارێکی دیکە لە ئێران ریکۆردی بەزاند
2018-09-05 [01:23 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمرۆ جارێكی دیكە دۆلار پێوانەیەكی مێژوویی بەرانبەر بە نرخی تومەنی ئێران تۆمار كرد.

بەپێی زانیاریەكان ئەمرۆ چوارشەممە ٥ی ئەیلوول، ھەر یەك دۆلار بەرانبەر بە ١٥ ھەزار تمەنی ئێرانی گۆڕدرایەوە. میدیاكانی ئێران رایانگەیادن دۆخەكە گەیشتۆتە رادەیەك كە خەڵك توانایی كڕینی تەنانەت ئاسایی‌ترین شتەكانی پێوسیی ژیانیان نەماوە و بەشێكی زۆر لە مادە خۆراكیەكانی وەک وەك شیر یان نرخیان یەكجار بەرزە یان لە بازڕدا نەماون.

ھاوكات شەوی رابردوو ئابووریناسان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا ئەگەر ھەیە دۆلار بگاتە 20 ھەزار تمەن.

گرانتربوونی دۆلار و تێكچوونی بازار و نەشاردنەوەی قەیرانەكە لە لایەن خودی بەرپرسانەوە لە كاتێكدایە كە تا كەمتر لە دوو مانگی دیكە قۆناخی دووھەمی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دەستپێدەكات كە كەرتی پیشەسازی و هەناردەکردنی نەوتی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 18556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad