English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیناتۆرێک لە نێو باڵە‌خانەی سینات مانی گرتووە
2018-09-05 [01:48 AM]

ZNA- هەولێر


سێناتۆرێکی فیلیپین لە ترسی ئەوەی دەستگیر بکرێت، لە ناو باڵاخانەی سێناتی ئەم وڵاتە ناهێتە دەرەوە.

سێناتۆر ئانتۆنیو تریلانس کە بە سەرسەختترین دژبەری سەرۆکی وڵات "رۆدریگۆ دوتێرێ" ناسراوە، بە پەیامنێرانی راگەیاند شەوی رابردوو لە باڵاخانەکەدا ماوەتەوە.

سەرۆکی وڵات لەدژی ئەم سێناتۆرە سکاڵای کردووە و داوای کردووە ئەو لێبووردنەی لە ساڵی ٢٠١١ دوای بەشداریی لە کودەتای چەندین ساڵ پێش بۆی دەرچووە، هەڵبوەشێنرێتەوە.

سەرۆکی فیلیپین هەروەها فەرمانی بە وەزارەتی داد و سوپاش کردووە بەدواداچوون بۆ کەیسی تیرلانس بکەن، کە پێشتر ئەندامی هێزی دەریایی وڵات بووە.

تریلانس ئاماژەی بەوە کرد پارێزەرەکانی سکاڵایەک لەدژی دوتێرێ پیشکەش بە دادگای باڵا دەکەن بۆئەوەی بزانرێت ئایا ئەم داوایەی سەرۆکی وڵات یاساییە یان نا.

داوای لە پۆلیس و سوپاش کرد فەرمانە نایاساییەکەی دوتێری جێبەجێ نەکەن چونکە هێشتا دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی نەداوە.





ئەم هەواڵە 1240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad