English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی منداڵى خوار یەک ساڵى چییە
2018-09-06 [10:00 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لێرەدا باس لە خواردنی منداڵی  ٦ مانگ بۆ  ۱۲ مانگ ئەکەین، ئافرەتانی ئازیز لەتەمەنی  ٦ مانگیدا پێویستە بە شۆربای برنج دەست پێ بکەیت واتە (برنجی ھاراو )، گەر پێیکەوت  شۆربای بۆ دروست بکە لەو خواردنانەی کە لە خوارەوە باسی دەکەین ئەتوانی لەگەڵ برنج تێکەڵی بکەیت یاخود ئەتوانی سریلاکی برنجی بۆ بەکار بھێنیت.

_ لەتەمەنی ۷ مانگیدا، مریشک زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی زۆر بچووک.

_ لە تەمەنی ۸ مانگیدا، گۆشتی سوور زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی بچووک ،  ھەروەھا زەردێنەی ھێلکەشی ئەتواندرێ پێی بدرێت، بەھیچ شێوەیەک سپێنەی ھێلکە تا ۱ ساڵ نابێت بدرێ بە منداڵ، کاستەریش ئەتوانرێت پێی بدرێت بەمەرجێک بڕێکی زۆر کەم شەکری تێ بکرێت.

_ لە دوای تەمەنی ۱۰ مانگیەوە، ئەتوانی خواردنی ئاسایی زیاد بکەیت بەڵام ھەر جارەو خواردنێک پاش دڵنیابوون لە نەبوونی ھەستیاری پێی.
 

بە گشتی ئەو خواردنانەی ئەدرێ بە منداڵ بە پێ تەمەن:

٦ بۆ ۸ مانگ:

سێو، قۆخ، ترێ، ماست، مۆز، ھەنجیر، ھەرمێ، قەیسی، کولەکە، پەتاتە، بیبەری شیرین، فاسوڵیای تەر، قارچک، پیاز ، سیر، کێزەر، ئەڤۆگادۆ.

۸ بۆ ۱٠ مانگ:

بروکلی، قەرنابیت، باینجان، شێلم ، خەیار ، خاس، بامێ، سپیناخ، تەماتە، نیسک، شوتی، کاڵەک، ئەنەناس، کێوی، گریپ فروت، پەنیر، زەردێنەی ھێلکە.

ئەم خواردنانە وەک لە سەرەوە باسمان کرد ئەوەی سەوزەیە ئەبێ بکوڵێ ئینجا بھاردرێت، ئەوەی میوەیە ئەبێ بە عەسارە بکرێت بە شەربەت.

( د. ئاکۆ کریم & د.پشدەر عبداللە)، پزیشکی پسپۆری منداڵان





ئەم هەواڵە 5239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad