English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترسان لە دەنگی گەل
2018-09-06 [07:52 AM]

نووسینی: سەلاح یتولا ئاکرەیی


لەسەرەتا دا بە پرسیارێک دەست پێ دەکەم

پرسیار ئەوەیە بوچی لایەنە سیاسیەکانی ئەو دیوی دێگەڵە ترسیان لە پڕوسەی دەنگدان هەیە کە بڕیارە لە ڕێکەوتی ۱30/9/2018 لە باشوری کوردستان بەڕێوە بچێت؟

 

وڵامەکەی زور ڕون و ئاشکرایە لایەنە سیاسیەکانی ئەولا بێجگە لە هینانی نەهامەتی و ماڵوێرانی خاوەنی هیچ پڕوژەیێکی دیکە نەبونەو نین کە خزمەت بەو شارو شاروچکانەی ژێر دەستەڵاتی خویان بکەن

 

 دەیان ساڵە خویان سەپاندووە بە سەر ئەو ناوچانەدا بێ ئەوەی خزمەتێکی ئەوتویان کردبێت کە شایانی باسکردن بێت

 

 ئەمەو تەنها ئیشو کاریان ئەوە بووە جەماوەر هان بدەن دژی پارتی و بارزانی  و وایان حاڵی بکەن کە هەرچی نەهامەتی هەیە هوکارەکەی پارتی و بارزانیە ئەمەش بێجگە لە خوڵکردنە چاوی خەڵک و چەواشە کردنیان بو پەردەپوش کردنی هەڵەکانیان هیچ واتایێکی تر نابەخشێت

 

لە کاتێکدا دەیان ساڵە دەستەڵاتی ڕەهایان بەسەر دەڤەرەکەدا هەبووە و هەیە و پارتی و بارزانیش بو تاکە کاتژمێرێکیش دەستەڵاتیان بەسەر ئەم ناوچانەدا نەبووە و نیە تا ئەمڕو 

 

و ئەمەو پارتی و باررانی تاکە فەرمانبەرێکیشیان نیە تا کو هوکاری نەهامەتی بوبێ لەو ناوچانە

 

بویە ئەمڕو جەماوەری کوردپەروەری سلێمانی و دوروبەری گەیشونەتە ئەو باوەڕە کە چیدیکە ئامادە نین و نابن دەنگی خویان بە فیڕو بدەن و دەنگ نادەنە ئەو کەس و لایەنە سیاسیانە کە زور بێ شەرمانە خیانەت لە گەل و خاکی پیروزی نیشتیمانیان کرد و  دەکەن بو بەرژەوەندی ناحەزانی گەلی کوردستان و

 

ئێستاش کە داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن بو دوو ساڵی تر یەکەم فەرمانیان پێکراوە لە لایەن وڵاتێکی هەرێمیەوە و دووەم متمانەی جەماوەری کوردستانیشان لە دەست داوە  لەهەمان کاتدا

 

 هەر ئەمەشە وایکردووە هەمو هەوڵێکی خویان بخەنە گەڕ لە پێناوپەکخستنی پڕوسەی دەنگدان و زور بە ئاشکەرا دژایەتی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان دەکەن

 

حزبی سیاسی ئەو حزبەیە کە ڕێز لە ئیڕادەی سیاسی گەلەکەی بگرێت نەک بکەوێتە سەنگەرێک لە دژی ئەم ئیڕادەسیاسیە پیروزە واتە دژی ڕوڵەکانی گەلەکەی ودەبێ هەوڵ بدات بو پێشخستنی پڕوسەی دیموکراسی وڵاتەکەی نەک جێبەجێ کردنی نەخشەو پیلانی دوژمنان بو ڕوخاندنی ئەزمونی وڵات

 

بویە ئەمجارە جەماوەر خوی یەک لایی دەکاتەوە و دەنگ بەو لایەنە سیاسیە دەدەن کە هەم خوی بە خاوەنی ئیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان دەزانێت وهەم بەرگری لە خاک و ناسنامە نەتەوەییەکەی دەکات و بەرپرسیاریەتی نیشتیمانیش بە ئەرکی سەرشانی خوی دەزانێت .





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad