English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
5 خواردنەوە پێش خەوتن جگەرمان پاک دەکاتەوە
2018-09-06 [11:05 AM]

هەولێر _ ZNA


 

شارەزایان ئاشکرایانکردووە باشترین کات بۆ پاکردنەوەی جەستە لە ژەهرە زیان بەخشەکان لەکاتی خەودایە و جگەرمان لە کاتژمێر ١ بۆ ٣ ی سەرلەبەیانی زۆر چالاک دەبێت و هەوڵدەدات ئەو ژەهرانەی لەناو لەشدایە لەناویان ببات .

توێژینەوەکان سەلماندویانە کاتێک مرۆڤ پێش ئەوکاتە دەخەوێت و ئەو خۆراکانە دەخوات کە هاوکاری جگەر دەکەن لە پاک کردنەوەی خوێن لە ژهرەکان زۆر بەسود دەبێت  و تەنانەت کێشی لەشیش کەمدەکەنەوە  .

ئەو خواردنەوانەی لەشمان لەژەهر پاک دەکەنەوە :

1. چای گوڵە بەیبون : ئەم چایە زۆر بەسودە ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەیخۆنەوە، بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسان و "ئاکتۆن"یان تێدایە کەسودی زۆریان لە پاک کردنەوەی جەستە دەبێت .

2. ئاوی لیمۆ : ئاوی لیمۆ ژمارەیەکی زۆر مادی خۆراکی گرنگ و پێکهاتەی سود بەخشێ تێدایە و لە بەیانیان یان شەوان پێش خەوتن لەگەڵ ئاوی گەرم بخورێتەوە سودێکی زۆری بۆمان دەبێت .

3.چای گوڵ : جۆرەکانی گوڵ تەنها نیشانەیەک نیە بۆ خۆشەویستی بەڵک و سودێکی زۆری لە پاک کردنەوەی جگەر دەبێت و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت .

4. چای نەعنا : نەعنا یەکێکە لە ڕووەکە سود بەخشەکان و کاتێک وەک چا دەخورێتەوە سودێکی زۆر بە ئەندامەکانی جەستە دەبەخشێت و لەشمان لە ژەهر پاکدەکاتەوە .

5. چای شۆفان : شۆفان ڕێژەیەکی زۆر مادەی ڤیتامین و ڕیشاڵەکانی تێدایە و ژمارەیەکی یەکجار زۆر سود بەتەندروستی دەگەیەنێت و لەشمان پاکدەکاتەوە .





ئەم هەواڵە 1486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad