English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیوته‌ ته‌ماته‌ سوودی چه‌نده‌ زۆره‌
2018-09-06 [12:09 PM]

هەولێر _ ZNA


 

پسپۆڕان و دكتۆران هه‌میشه‌ ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به‌ خواردنی میوه‌و سه‌وزه‌ به‌به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكارن بۆ دوور بوون له‌ نه‌خۆشیه‌ جۆراو جۆره‌كان .

دیاره‌ ته‌ماته‌ش یه‌كێكه‌ له‌وجۆری خواردنانه‌ی كه‌ سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ هۆكاری پاراستنی زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كانیشه‌ .

له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ له‌ سووده‌كانی ته‌ماته‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو :

ته‌ماته‌یه‌ك پێك دێ له‌ 22 پله‌ی گه‌رمۆكه‌ ، وه‌ گڕامیك له‌ پڕۆتین و 4.8 گڕام له‌ كاربۆهیدرایت، 1.5 گڕام له‌ ڕیشاڵ ، بۆیه‌ خواردنی ته‌ماته‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆی هه‌ست كردن به‌ تێری و دابه‌زینی كێش .

ته‌ماته‌ پێكهاته‌ی گرنگی خۆراكی تێدایه‌ وه‌كو 292 گڕام له‌ پۆتاسیۆم ته‌نها له‌ ته‌ماته‌یه‌ك كه‌ سوودی بۆ ماسوڵكه‌و دڵ و ڕاگرتنی باڵانسی شله‌مه‌نی ناو جه‌سته‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ڤیتامین (سی) شی تێدایه‌ .

ته‌ماته‌ پێكهاته‌ی دژه‌ ئۆكسانی زۆری تێدایه‌ وه‌كو لیكۆبین و بیتاكاڕۆتین و تۆكۆفیڕۆل ڤیتامین ئه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رهه‌می خۆراكی تر كه‌ هۆكارن بۆ دره‌نگ كردنی پرۆسه‌ی پیری و به‌ گه‌نجی هێشتنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ .

هه‌روه‌ها لیكۆبین یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌دات و ڕێژه‌یه‌كی داده‌نی بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆل.
له‌ كۆتاییشدا ته‌ماته‌ گرنگی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ دوور خستنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان له‌ شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان و مه‌مك ، هه‌روه‌ها به‌هێز كردنی ئێسكه‌كان .





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad