English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كیم جونگ: دەبێت چەکی ناوەکی نه‌هێڵرێت
2018-09-06 [12:44 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو سه‌رۆكی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون له‌گه‌ڵ نوێنەرانی کۆریای باشوور كۆبوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، پێویستە لەسەر هه‌ردوو کۆریاکە هەوڵەکانیان بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دورگەی کۆریادا زیاتر بکەن.

کیم جۆنگ وتیشی، پێویستە لەسەر دوو کۆریاکە بەردەوام بن لە باشکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانیان کە نزیک بۆتەوە لە ئاشتی و ئاشتبوونەوە.

سه‌رۆكی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەگەڵ نوێنەرانی کۆریای باشووردا باسیان لە کۆبوونەوەکەی داهاتووی نێوان دوو کۆریاکە کردووە کە بڕیار وایە لەمساڵدا لە پیۆنگیانگ ئەنجام بدرێت و گەیشتوون بە ڕێکەوتنێک کە هەردوولا لێی ڕازین، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکارییەکان بدات.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 6763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad