English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ به‌سره‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌
2018-09-06 [02:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزه‌كانی ئه‌منی پارێزگای به‌سره‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بڕیار بوو دوای كاژمێر سێی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بچێته‌ واری جێبه‌جێكردن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌سره‌ وتی، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی به‌سره‌ جه‌میل شه‌ممه‌ری هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.

پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق سه‌عد مه‌عن وتی، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ كاتژمێری سێ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێـت دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت و زێده‌ڕۆیی دیكه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ ده‌ستی پێكرد، خۆپیشانددانه‌كه‌ گرژی تێكه‌وت و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سووتێنرا و خۆپیشانده‌رانیش له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌ن و ئاڵای عێراقیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بەسرە و ئاڵۆزییەکانی پارێزگاکە، تاوەکو ئێستا نۆ خۆپیشاندەر کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون. هەروەها چەندین دامودەزگای حکومەت سووتێندراون.





ئەم هەواڵە 5794جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad