English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپێشاندەرانی بەسرە كۆنسوڵگەی وڵاتێكی دراوسێیان سوتاند
2018-09-07 [04:34 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە خۆپێشاندانەكانی پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق رایگەیاند: ژمارەیەكی زۆری خۆپێشاندەرانی ناڕازی خۆیان گەیاندە كۆنسوڵگەی ئێران لە بەسرە و سوتاندیان.

ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە سەرجەم ناوچەكانی بەسرەوە بەرەو بارەگای كۆنسوڵگەی ئێران لەو شارە بەڕێكەوتبوون، دوای ئەوەی توانیان دیواری ئەمنی بەردەم كۆنسوڵگەكە بشكێنن، خۆیان گەیاندە نێ، كۆنسوڵگەكە و سوتاندیان.

هه‌ر به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌، له‌ به‌سره‌ خۆپیشانده‌ران و هه‌ندێك له‌ چالاكوانانیش ئاڵای هه‌رێمی به‌سره‌یان هه‌ڵكردووه‌، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ هه‌ڵبكرێت.

سوتاندنی كۆنسوڵگەی ئێران لە بەسرە دوای ئەوە دێت لە چەند شەوی رابردوودا چەندین بارەگای حكومی و حزبی و میلیشیا چەكدارەكانی بەسرە لەلایەن هاووڵاتیانی ناڕازیی شارەكەوە سوتێندرابوون.

لە سەرەتای مانگی تەمووزی رابردووەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایی هاووڵاتیانی پارێزگای بەسرە و شارەكانی تری باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامە، داوای سەرەكی خۆپێشاندەران دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و وزەی كارەبا و هەلی كارە، بەڵام حكوومەتی عێراق تا ئێستە تەنها بەئاگر و ئاسن وەڵامی خۆپێشاندەرانی داوەتەوە.





ئەم هەواڵە 1309جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad