English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌كۆنسوڵخانه‌ی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر سووتاندنى باره‌گاكه‌ى له‌ به‌سره‌ بلاو كرده‌وه‌
2018-09-07 [04:37 AM]

​ZNA - هەولێر


كۆنسوڵخانه‌ی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر سووتاندنى باره‌گاكه‌ى له‌ به‌سره‌ له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بلاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ به‌سره‌ روویدا كارێكی دڕندانه‌ی دوور له‌ ره‌وشت بووه، له‌ لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌.

محه‌مه‌د ئیسماعیل، به‌رپرسی رایگه‌یاندنی كونسوڵخانه‌ی ئیران له‌ به‌سره‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتى: ته‌لاری كونسوڵخانه‌كه‌ به‌ ته‌واوی سووتاوه‌ و و وتیشی" كونسوڵخانه‌ی ئێران چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ رووداوه‌ سیاسییه‌كانی عیراقه‌وه‌ نییه‌و ته‌نها ڤیزا بۆ هاولاتیان ده‌رده‌كات ، هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد: ئێمه‌ هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو به‌ سووتانی كونسوڵخانه‌كه‌مان تۆمه‌تبار ناكه‌ین، ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاری كونوسڵخانه‌كه‌ ته‌نها پێشكه‌شكردنی ڤیزا و خزمه‌تگوزاری بووه‌ بۆ هاوڵاتیان، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی روویدا، دووره‌ له‌ ره‌وشته‌وه‌.

ئه‌مرۆ هه‌ینى میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌و شاره‌و سووتاندویانه‌، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ كونسوڵخانه‌كه‌ نه‌سوتێنراوه‌، بەڵام سایتی "رووسیا تودەی" گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە دەوترێت کاتی سووتاندنی کونسوڵخانەکەیە.





ئەم هەواڵە 3082جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad