English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوەڕۆكی رێككەوتنی پوتین ئەردۆغان روحانی لەتاران لەسەر دۆخی ئیدلیب
2018-09-08 [05:26 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای كۆتاییهاتنی لوتكەی سێقۆڵی توركیا، ئێران، روسیا، كە لە تاران پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاویكردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، كە ئاژانسی ئەنادۆڵ ناوەڕۆكەكەی بڵاوكردووەتەوە، جەخت لە باوەڕبوون بەوە كراوەتەوە، كە ناكۆكییەكانی سوریا بە پەنابردنە بەر بژاردەی سەربازیی چارەسەرناكرێن‌و لەرێگای پرۆسەی سیاسییەوە دەتواندرێت كۆتایی بەناكۆكییەكان بهێنرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بڕیار لەسەر ئەوە درا، توركیا، روسیا و ئێران بەشێوەیەك، كە بگونجێت لەگەڵ رۆحییەتی هاریكاریی ئاستانادا دۆخی ئیدلب تاوتوێبكەن.

هەروەها جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی سوریاو رێگری لەلاوازكردنی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ كرایەوە، بۆ ئەوەش هەماهەنگی هەریس َ وڵات بەردەوامدەبێت.

كۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیاو رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیاو حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران رۆژی هەینی كۆبوونەوە، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی دۆخی پارێزگای ئیدلیب، كە تاكە پارێزگای سوریایە بەدەست هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنەو رژێمی ئەو وڵاتە بەنیازی هێرشكردنە سەر ئەو پارێزگایەیە.
 





ئەم هەواڵە 919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad