English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌ له‌ سوتاندنی كونسوڵخانه‌ی ئێران
2018-09-08 [05:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەک لەبارەی سووتاندنی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەسرە، دەردەکات.

 

لە بەیاننامەکەدا، کە لە (پەیجی باڵیۆزخانەی ئەمریکا) لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، خۆپیشاندان  مافێکی دەستووریی هاووڵاتییانە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە سەرکۆنەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی دیپلۆماتکاران دەکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات، خۆپیشاندانەکان بە هێمنانە ئەنجام بدەن و دیپلۆماتکاران و دەزگاکانیان بپارێزن.

 

رۆژی هەینی 7/9/2018، خۆپیشاندەرانی بەسرە کونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند و هوتافیان دژی هەژموونی ئەو وڵاتە لە عێراق، دەکێشا.

 

ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەبا دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.





ئەم هەواڵە 4882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad