English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مرۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ كۆده‌بنه‌وه‌
2018-09-08 [05:45 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دۆخی بەسرەوە كۆببێتەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدات.

دانا جەزا،  ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: "وەك وەڵامدانەوەیەك و بۆ بە دەنگەوەچوونی داواكارییەكانی خەڵكی بەسرە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی دۆخی بەسرە ئەنجامدەدات و داواش لە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر كراوە، لە دانیشتنەكەدا ئامادەبێت، 54  پەرلەمانتاریش واژوویان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە كردووە".

گوتیشی: "چونكە دەستەی سەرۆكایەتی ھەڵنەبژێردراوە، لە كۆبوونەوەكەدا ناتواندرێت بڕیاری گرنگ بدرێت و كێشەی دەستووری لەبەردەم سەرۆكی كاتی پەرلەمان ھەیە، بۆ ئەم مەبەستە و دەسەڵاتەكانی دیاریكراون".

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ھەر ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی بەسرە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات.

پێشتر موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌در، هه‌ڕه‌شه‌ى كرد ئه‌گه‌ر به‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌يه‌وه‌ نه‌يه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى به‌سره‌ و كۆبوونه‌وه‌ى  په‌رله‌مان، ئه‌وا هه‌ڵوێستێك ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ به‌ خه‌ياڵى كه‌سدا نه‌هاتبێت. ھەروەھا داواشی لە عەبادی كردووە پەلە بكات لە بە دەنگەوەھاتن و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ خەڵكی بەسرە.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ خۆپێشاندانەكانی بەسرە بەشێوەیەكی بەرفراوانتر بەڕێوەچوون و خۆپیشاندەران ناویان "ھەفتەی تووڕەیی"، شەوی رابردووش خۆپیشاندەران كونسوڵخانەی ئێرانیان لە بەسرە سوتاند.





ئەم هەواڵە 1681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad