English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە دابەزینە
2018-09-08 [06:01 AM]

ZNA-هەولێر


ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 8ی 9ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە دابەزین کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 77 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2014وە.

بەهۆی زیادبوونی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و مەترسییەکان سەبارەت بە سستی گەشەی ئابووری جیهانیی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزیوە.

ماوەی سێ هەفتەیە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزینە و لە یەک هەفتەشدا ٢%ی بەهاکەی لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 12691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad