English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی فەرمانی داوە دەستی هێزە ئەمنیەكان كراوە بێت بەرامبەر خۆپیشاندەران
2018-09-08 [06:28 AM]

​ZNA - هەولێر


فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق، فه‌رمانێكی بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دەركردووە بۆ ئه‌وه‌ی به‌ توندی به‌ره‌نگاری كردەوە‌ی گێره‌شێوێنی ببنه‌وه‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره‌دا رووده‌ده‌ن،هەروەها  پارێزگاریی له‌ دامه‌زراوه‌ گشتی و تایبه‌ته‌كان بكه‌ن.

فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ باره‌گای سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی لە فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش كردووە  له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی به‌سره‌ ".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ "رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ئاسایش و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تایبه‌ت بگیرێته‌به‌ر، فه‌رمانیش دراوه‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كراوه‌ بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ "كرده‌ی گێره‌شێوێنی" كه‌ له‌ ناو خۆپیشاندانه‌كاندا رووده‌ده‌ن و پارێزگاریی له‌ دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بكرێت و (یاسا بسه‌پێنرێت)".

فه‌رمانده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێویسته‌ پابه‌ندی ئه‌و فه‌رمانانه‌بن و رێوشوێنی یاسایی توند بگرنه‌به‌ر، داوا له‌ هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ن هاوكاریی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و له‌ هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ ئامانجی په‌لاماردانی دامه‌زراوه‌كانه‌ دووركه‌ونه‌وه‌ و هاوكاریی ئه‌و گرووپانه‌ نه‌كه‌ن و له‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ نه‌یانگوازنه‌وه‌ و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان بن".

خۆپیشانده‌رانی پارێزگای به‌سره‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ئێرانییه‌كان تووڕه‌ن و رۆژی هه‌ینی 7/9/2018 هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ شاره‌كه‌ و سووتاندیان، هەروەها بینایەی پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە شیان سووتاند.

ماوەیەكە خۆپیشاندانەكانی بەسرە بەهۆی نه‌بوونی كاره‌با و ده‌رفه‌تی كار نەبوونی پێداویستیە سەرەتاییەكان سەری هەڵداوە داوا لەحكومەت دەكەن چارەسەریان بۆبكات بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەت بەهانایانەوە نەچووە.

 





ئەم هەواڵە 4603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad