English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی فەرمانیکردووە لێپێچینەوە لەگەل ھێزە ئەمنییەکاندا بکرێت
2018-09-08 [06:50 AM]

ZNA-هەولێر


دوای سوتاندنی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بەسرە، عەبادی فەرمان دەکات بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو یەکە سەربازییانەی بەرپرس بوون لە پاراستنی کونسوڵخانەکە.


دوێنێ خۆپیشاندەرانی شاری بەسرە بارەگای ژمارەیەک حزبی عێراقی و چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی و کونسوڵخانەی ئێرانیان لەشارەکە سووتاند.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی باڵای ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە تویتێکدا ئاشکرایکردووە  "عەبادی فەرمانیکردووە ئەو یەکە ئەمنییانەی بەرپرس بوون لە پاراستنی دامەزراوە عێراقییەکان و کونسوڵگەریی ئێران لە بەسرە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ئەرکی خۆیان لە دابینکردنی پاراستنی پێویست دابین نەکردوو.





ئەم هەواڵە 4981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad