English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی ترسی هه‌یه‌ فه‌رمان به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات
2018-09-08 [06:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


حەیدەر عەبادی لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای بەسرە، ترسی خۆی راگەیاندووە، لەدەستوەردانی خۆپیشاندانەكانی بەسەر لەلایەن گروپە چەكدارییەكان.

سەرۆك وەزیران لەدوای راگەیاندنی ترسەكەی، داوای لەهێزە ئەمنییەكانی عێراق‌و پارێزگای بەسرە كردووە، رێگری لەتوندوتیژییەكانی بەسرە بكەن، بۆ ئەوەی هەل بۆ گروپە چەكدارییەكان نەڕەخستێت دەستوەردان بكەن.

عەبادی داوای لەهاووڵاتیانی شاری بەسرەش كردووە، كە پەنا بۆ توندوتیژی نەبەن، بۆ ئەوەی گروپە چەكدارییەكان خۆیان تێكەڵاو نەكەن‌و ئامانجی سیاسی تێكەڵاوی ئامانجی خۆپیشاندەران نەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەشاری بەسرە دەستیپێكردووەتەوەو لە 72 سەعاتی رابردووش خۆپیشاندانەكە توندوتیژی زۆری لێكەوتووەتەوەو بەو هۆیەوە چەندین بارەگای حكومی‌و حیزبی سووتێنراون.





ئەم هەواڵە 6082جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad