English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەسرە حەشدی شەعبی تەقە لەخۆپیشاندەران دەكات و كوژراو و برینداریش هەیە
2018-09-08 [08:07 AM]

ZNA - هەولێر


لە پارێزگای به‌سره‌ لە باشووری عێراق تەقە لەو خۆپیشاندەرانە كرا كه‌ هه‌وڵیاندا بچنه‌ ناو بارەگای گرووپی عه‌سایب ئه‌هلی حه‌ق سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی، لە ئەنجامدا كه‌سێك کوژرا و ١٠ ی دیكه‌ش برینداربوون.

هانی عه‌بدولحوسه‌ین كه‌ شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه‌یه‌ گوتی، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه‌ بچنه‌ ناو بارەگای عه‌سایب ئه‌هلی حه‌ق له‌ناوچه‌ی به‌ریحه‌ لە شاری به‌سره‌ و دواتر له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی گرووپه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ١٠ دیكه‌ش برینداربوون.

حه‌شدی شه‌عبی لە راگەیێندراوێكیدا رایگەیاند،  گرووپێكی ده‌مامكدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر بارەگایەکی حه‌شد و وێڕای تاڵانكردنی کەلوپەلەکانی بارەگاکە، به‌ته‌واوی سووتاندوویانه‌.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی شاری به‌سره‌دا، کۆنسوڵخانەی ئێران له‌ شاری به‌سره‌ سووتێنرا و دواتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كرا، ئێران به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌روازه‌ی سنووریی شه‌لامچه‌ی به‌رووی عێراقدا داخستووه‌.

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەكانی ئەم دواییەی شاری بەسرە تا ئێستا زیاتر له‌ 20 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 2881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad