English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەران ماڵەکەی حەنان فەتلاوی لە بەسرە دەسووتێنن
2018-09-08 [08:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


خۆپیشاندەرانی بەسرە هاوشێوەی سەرجەم بەرپرسانی دیکەی عێراق کە ماڵ و شوێنی حەوانەوەیان لە بەسرە هەیە، ماڵی حەنان فەتلاوی، ژنە پەرلەمانتاری پێشووی عێراقیشیان سووتاند.

 

بەپێی تۆماری ڤیدیۆیی، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی عێراقدا، یەکێک لەو بەرپرسە عێراقییانەی کە ماڵەکەی لە بەسرە سووتێندراوە، حەنان فەتلاوی، پەرلەمانتاری پێشوو و سەرۆکی جووڵانەوەی (ئیرادە)ی عێراقی بووە.

 

خۆپیشاندەران لەگەڵ هێنانە دەرەوەی کەلوپەلەکانی نێو ماڵەکەی و سووتاندنی، قسەیەکی زۆر بە فەتلاوی دەڵێن و بە گەندەڵ و نموونەی بەرپرسێکی خراپ وەسفی دەکەن.

 

فەتلاوی، یەکێکە لە دیارترین ئەو پەرلەمانتارەى، دژایەتیی هەرێمی کوردستان و خواستەکانی خەڵکی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکرد و فەتلاوی بە شانازییەوە لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوە کردووە کە ماوەی چوار ساڵ ڕێگر بووە لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری هەمیشەیی عێراق.





ئەم هەواڵە 6217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad