English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستودا گیرا
2018-09-08 [08:25 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەێەکی دەست ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس کەوتووە ، قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، لەلایەن لیژنەھاوبەشەکانەوە دەست بەسەر بڕیکی زۆر گۆشتی بەستودا گیراوە کە خاوەنەکەی ویستویەتی بە نرخی فرێش بەسەر ھاوڵاتیاندا ساغی بکاتەوە و سەرۆکی لیژنەکانیش دەڵێت " گۆشتەکە لەناو دەبرێت و خاوەنەکەی روبەروی یاسای دەکەنەوە "

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند؛ لە ئەنجامی پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت و لەلایەن لیژنەی سێ-وە،‌ لە کۆگایەکی گۆشت فرۆشتن لە گەڕەکی ھوانە دەست بەسەر بڕی ٤٩٠ کیلۆگرام گۆشتی بەستودا دەگیرێت،‌ خاوەنەکەی ویستویەتی بە گۆشتی فرێش و نرخی خۆماڵی بە خەڵکی بفرۆشێت.

وتی؛ بۆ چاوبەستکردن لە ھاوڵاتیان لەوەی گۆشتەکەی خۆماڵیە، خاوەنەکەی گۆشتە ھاوردەکراوەکانی لە کارتۆنەکەی خۆی دەرھێناوە و کردوویەتیە ناو فەردەوە پاشان لە بەفرگرەکانی کۆگاکەی دایناوە، کە بەھۆی بەسەرچونی ماوەکەیەوە بەشێکی زۆری گۆشتەکەی بۆنی کردوە.

وتیشی؛ بەپێی یاسای بازرگانی، دەستکاری کردنی لیبڵ و شاردنەوەی زانیاریەکانی سەر کارتۆنی کاڵاوشمەکەکان بە فێڵی بازرگانی ئەژماردەکرێت سزای بۆ ئەنجامدەرانی داناوە.

ھەروەک داوای لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی کرد لەکاتی بازاڕ کردن بەوردی سەرنج بدەنە بەرواری بەسەرچونی ئەو کاڵاوشمەکانەی دەیکڕن ھەروەھا لەکاتی کڕینی گۆشت لە مۆرەکەی بەڕێوەیەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دڵنیا ببنەوە، لەکاتی ھەبونی ھەر سەرپێچیەکدا، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی لێئاگادار بکەنەوە.

سەرۆکی لیژنەکان راشیگەیاند؛ لەکۆگاکەدا و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر بەفرگرەکان و کۆتە و ئەو قولاپانەدا گیراوە کە لە پیشەکەدا بەکاردەھێنرێت و گۆشتەکەشی رەوانەی بەڕیوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی بۆ لەناو بردنی کراوە ھەروەھا خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

Thumbnail





ئەم هەواڵە 1270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad