English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، لەنێوان خۆزگەو پێشنیار 
2018-09-08 [11:39 AM]

ZNA- ھەولێر 


دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە ھەموو جۆرەکانی بیندراوولە بیستراوو خوێندراوو پێگە ئەلیکتڕۆنیەکان ڕۆژانە بەبەردەوامی خزمەت دەکەن و ئەرکێکی قورسیان لەسەر شانە کە تیایدا ھیلاک دەبن و پێویستیان بە پشوودان و ئارام بوونەوە ھەیە. 

لەم ڕووانگەوەش یاریەکانی وەرزشی بە گشتی و سازدانی خولی یاری تۆپی پێ لە نێوان کارمەندانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کارێکی زۆر باشەو جێگای ڕێزو سووپاسە ھەر لایەنێک یاخود ھەر شوێنێک پێی ھەڵبستێ .بەڵام کردنەوەی خولی دەزگاکانی ڕاگەیاندن با تەنھا بۆ ئەوە نەبێ کامە تیپ دەبێتە پاڵەوان و ناسناوەکە بەدەست دێنێت بەڵکو لەسەر لایەنی پەیوەندی دار کە خولێک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکاتەوە ئەم مەبەستانەی ھەبێت
... ١ـ دروست کردنی کەشێکی ئارام لەناو یاریگاکان و دوور لە ژاوەژاوی ڕۆژانە چونکە ئەو یاریزانانەی یاری دەکەن خۆیان ڕۆژانە چەند کاتژمێرک خەریکی کارن لەناو دەزگاکانی خۆیان
. ٢ـ یەکتر ناسینی کارمەندانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ھەنگاوێکی پیرۆزەو وەرزشیش خۆی ئەم پەیامەی ھەڵگرتووە
 . ٣ـ خۆ پاراستنی یاریزانانی تیپەکان لەبەکار ھێنانی وشەی ناشیاو لەکاتی بەڕێوە چوونی یاریەکان یان توند یاری نەکردن تا نەبێتە بارگرژی و بەیەک داچوون
 . ٤ـ بوار ڕەخساندن بۆ کارمەندان یاری بکەن نەوەکو کەسانی دەرەوەی دەزگاکە بێ و یاری بکات کە ئەمەش زۆر دوورە لە پەیامی وەرزش و یاری کردن .
٥ ـ قبووڵ کردنی ئەنجامی یاریەکان بەھەر جۆرێک بێ ونکە بە دڵنیایی ھەر یەک تیپ براوەی یەکەم دەبێت

. ٦ـ خۆزگە ساڵانە بە دیاری کراوی و بەبەردەوامی خولێک و پاڵەوانێتیەک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ساز بکرێت تاوەکو ئەوانیش پلان و بەرنامەی تیبەتی بۆ دابڕێژن. 
لە کۆتاییدا دەست خۆشیم بۆ ھەموو ئەو کەسانەی کە ھەڵدەستن بە سازدانی خول بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ھیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم ئەو تیپانەی بەشداری دەکەن . 

کەمال یوسف 
 





ئەم هەواڵە 5056جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad