English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فركه‌خانه‌ی به‌سره‌: فرۆكه‌خانه‌كه‌مان مووشه‌ك باران نه‌كراوه‌
2018-09-08 [12:00 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی باس له‌ مووشه‌كبارانی به‌سره‌ ده‌كرێت، راست نییه‌، وتیشی، جوڵه‌ی فرۆكه‌خانه‌ سروشتییه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ سه‌میر یونس به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاندوه‌، هیچ مووشه‌كێك نه‌كه‌وتۆته‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌، كاری فركه‌خانه‌ و جوڵه‌ی هاتوچۆ سروشتییه‌.

وتیشی، هیچ ده‌رگایه‌ك له‌ ده‌گاكان فرۆكه‌خانه‌ دانه‌خراوه‌، داواشی كرد، سه‌ردانی فرۆكه‌خانه‌ بكرێت و چاودێری جوڵه‌ی فرۆكه‌وانی بكرێـت.

باسی له‌وه‌ش كرد، تاكو ئێستا پێشوازی له‌ حاجیان ده‌كه‌ین.

ئه‌مڕۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن، باسیان له‌ كه‌وتنی چه‌ند مووشه‌كێك له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ كرد كه‌ له‌ شوێنێكی نادیاره‌وه‌ هاتوون.

ئاژانسی ئه‌سۆشیتێدپرێس له‌ زاری سه‌رۆکی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سره‌وه‌ ئاشکرای کردوووه‌: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی ئه‌یلوولی 2018 چوار مووشه‌ک له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئاراسته‌ی فڕۆکه‌خانه‌ کراون."

هێرشی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سره‌ له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلوول فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌سره‌ قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆی شاره‌که‌ی ڕاگه‌یاند.

خۆپیشاندانی به‌سره‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ و كه‌می كاره‌بای نیشتمانی به‌رده‌وامه‌ و به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش ڕۆژانه‌ 400 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس ژه‌هراوی ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییانی به‌سره‌ چه‌ندین داموده‌زگای حزبی، حکوومی و میلیشیا جیاوازه‌کانی به‌سره‌یان سووتاندووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا خه‌ڵکێکی زۆر به‌هۆیانه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.

 





ئەم هەواڵە 4651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad