English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
2018-09-08 [01:16 AM]

ZNA- ھەولێر 



لە  پەیامێکدا سەرۆک  بارزانی دەڵێت ، بە پێویستیی دەزانم ئەوە بە گشت لایەک ڕابگەیێنم کە کێشەی گەلی کورد بە توندوتیژی و کوشتن و بوردومان چارەسەر ناکرێت و ڕێگە و شێوازی ئاشتیانە باشترین چارەسەرە بۆ ھەموو کێشەکان. 

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە پەلاماری مووشەكی و بوردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە زۆر نیگەران و خەمبارم بە تایبەت كە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەجێهێشتووە. لە كاتێكدا كە ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەم، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

داوا لە هەموو لایەكیش دەكەم كە هەرێمی كوردستان نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێ چونكە خودی هەرێم كێشە و تەحەددیات و هەڕەشەی گەورەی لەبەردەمە. بە پێویستیشی دەزانم ئەوە بە گشت لایەك ڕابگەیێنم كە كێشەی گەلی كورد بە توندوتیژی و كوشتن و بوردومان چارەسەر ناكرێت و ڕێگە و شێوازی ئاشتیانە باشترین چارەسەرە بۆ هەموو كێشەكان.

مەسعوود بارزانی

8ـی 9ـی 2018





ئەم هەواڵە 10438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad