English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە 
2018-09-08 [02:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۸/۹/۲٠۱۸ بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکرات (حدکا) و (حدك) لە شارۆچکەی کۆیە، له‌لایه‌ن هێزە سەربازییەکانی كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه‌ بۆمباران كران، کە بەو هۆیەوە چەند كه‌سێك شەهید و بریندار بوون.

 

ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانە، و بە دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاک و سەروەری وڵاتەکەمان دەزانین. لە هەمان کاتدا، هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان بە سەرکردایەتی هەردوو حیزبی دیموکرات و کەسوکار و هاوڕێیانی شەهیدەکان دەگەیەنین هیوای زووچاکبوونەوەیش بۆ بریندارەکانییان دەخوازین

 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان





ئەم هەواڵە 4390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad