English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێرێز ریال بەرەو کارەسات دەبات 
2018-09-08 [04:23 AM]

ZNA- ھەولێر 



فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یانەی شاھانە بەرەو کارەساتێکی ئابووری راستەقینە دەبات. 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی سکای نیوز ، فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید تا ئێستا نەیتوانیووە سپۆنسەرێک بدۆزێتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەیە و ئەو پارەیە پێویستە بۆی دابین بکرێت لەنێوان (٤٠٠ - ٥٠٠) ملیۆن یۆرۆ دەبێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , گەر پێرێز نەتوانێت سپۆنسەرێک بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بدۆزێتەوە ئەوا ریال مەدرید رووبەرووی قەرزێکی گەورە دەبێتەوە کە خۆی لە ٥٧٤ ملیۆن یۆرۆ دەدات . 

جێگەی باسە لەوەتەی رۆنالدۆ یانەی شاھانەی جێھێشتووە یانەی ریال مەدرید سەرکەوتوو نەبووە لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی گەورە و تەنھا گرێبەستی بچوکی ئەنجامداوە , ئەمەش کاریگەری لەسەر یانەی شاھانە ھەبووە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4645جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad