English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامەد شەریف:بڕیاری زیندانیکردنی دەمیرتاش بڕیارێکی سیاسیە
2018-09-09 [05:17 AM]

ZNA-هەولێر


پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپەی کرد لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە. 
 

دادگایەكی توركیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ماوەی چوار ساڵ و هەشت مانگ بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە دەركرد.

ئامەد شەریف جامجی، هاوسەرۆكی هەدەپە لە ئامەد لە بەیاننامەیەكدا ئەو هەنگاوەی وەكو بڕیارێكی سیاسی لە دژی ئاشتی ناوبرد كرد.

هاوسەرۆكی هەدەپە ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێبەرانی پارتەكەیان لەو پرۆسەیەدا ئەركی خۆیان بەجێ گەیاندووە، بەڵام سزادانی ئەمانە هەڵوەشاندنەوەی بانگەشەی ئاشتییە.

هاوكات دادگای توركیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ بۆ سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە دەكردووە.

هەریەكە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و سڕی سورەیا ئۆندەر بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ساڵی 2016 دەستگیركرابوون.





ئەم هەواڵە 5638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad