English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ركرده‌ێكی ره‌وتی حیكمه‌ داوایی دادگایكردنی نوری مالیكی ده‌كات
2018-09-09 [05:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


حەسام تەمیمی، سەركردەی لە رەوتی حیكمە بەسەرۆكایەتی عەمار حەكیم، داوای دادگایكردنی نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسای كرد.

حەسام تەمیمی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، سەردەمی سەرۆكایەتیكردنی نوری مالیكی وەك سەرۆك وەزیران، خراپترین سەردەمی حكومداری بووە لەعێراق، بۆیە ئێستا وڵات گەیشتووە بەو دۆخەو لەهەموو ناوچەیەك خۆپیشاندانی نەبوونی خزمەتگوزاری دەكرێت.

ئەو سەركردەیەی رەوتی حیكمە راشیگەیاند، لەبەرانبەر ئەو كەموكوڕییەی نوری مالیكی لەسەردەمی حكومڕانی پێشكەشیكردووە، پێویستە راپێچی بەردەم دادگا بكرێت‌و لێپرسینەوەی لێبكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە لەناوچەكانی عێراق خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت‌و خۆپیشاندانەكانیش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە ئەنجامدەدرێت، لەوانە كارەباو ئاو.
 





ئەم هەواڵە 10180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad