English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین نانی بەیانی بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە
2018-09-09 [09:34 AM]

هەولێر _ ZNA


ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن بەشێوەیەکی گشتی باشترە ئاگاداری هەڵبژاردنی جۆری خواردنەکانیان بن، بەڵام ئەمە مانایی ئەوەنییە چیتر هیچ خواردنێکی بەتام نەخۆن، بەڵکو گرنگە بزانن چی هەڵدەبژێرن.

باشترین ئەو خواردنانەی بۆ بەیانیان بەسوودن، بۆ تووشبووانی شەکرە:

1-هێلکە، گۆشت، چونکە بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە، بۆ ماوەیەکی زۆر گەدەت بە تێری دەمێنێتەوە و زوو برسی نابیت، بەڵام لەگەڵ سەوزەدا.

2-پەنیر و ماست و شیر و جۆرەکانی، بەڵام دەبێت خاڵی بێت لە چەوری.

3-پاقلە و نۆک، باشترین سەرچاوەی پرۆتینە لەبەیانیاندا، چونکە سروشتییە.


4-کاربۆهێدراتەکان، بەڵام نانی سپی تەندروست نییە، باشترە گرنگی بە خواردنی شۆڤان و نانی بۆر بدەیت، لەگەڵ زەڵاتەی میوە و ڤیتامینەکان.

 

تێبینی: باشترە پرسی پزیشک بکەیت، لەهەڵبژاردنی هەموو خواردنێکدا





ئەم هەواڵە 8596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad