English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فشاره‌كان بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بادی روو له‌ هه‌لكشانه‌
2018-09-09 [05:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانى سائیرونى موقته‌دا سه‌در و فەتح-ى هادى عامى داوایان له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ى كرد ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كانى به‌سره‌وه‌.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر رۆژی شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، داواى لە عەبادی و کابینەکەی کرد، دەست لەکارەکانیان بکشێنەوە.

لای خۆیەوە هاوپەیمانی فەتح، بە سەرۆکایەتی هادی عامری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و وەزارەتەکانى كرد و داواشى كرد به‌په‌له‌ حکومەتی نوێى عێراق پێكبێت.

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران داواى چاكسازى و دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌لى كار ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژراون و برینداربوون.





ئەم هەواڵە 1798جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad