English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کیم جۆنگ ئون نامەیەکی دیکە بۆ ترەمپ دەنێرێت
2018-09-09 [05:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، نامەیەکی دیکە لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەنێرێت.

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس ئاشکرایکردووە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، نامەیەکی دیکەی کیم جۆنگ ئونی لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا بە دەست گەیشتووە. بەڵام ھێشتا روون نییە کە ئەو نامەیە گەیندرابێتە کۆشکی سپی.

لەلایەکی دیکەوە و بو گوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ئاڕ ئای ئەی رووسی، کیم لە رێگای بەپرسێکی رووسی ئامادەیی نیشانداوە کە سەردانی مۆسکۆ بکات و باس لە پرسی بە دیھێنانی ئاشتی بۆ کۆریای باکوور بکات.

لە ١٢ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، لە ھۆتێل کاپێلا لە دوورگەی سانتۆسای باشووری سەنگاپوورە، ھەردوو سەرۆکانی ئەمەریکا و کۆریای باکوور کۆبوونەوە و رێککەوتننامەیەکییان سەبارەت بە داماڵێنی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور واژۆ کرد.





ئەم هەواڵە 5536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad