English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ ولات گفتوگۆ دەکەن بۆ دەستبەرداربوون لە دۆلاری ئەمریکی لە مامەڵە بازرگانییەکانیاندا
2018-09-09 [05:45 AM]

ZNA-هەولێر


بەگوێره‌ى رۆژنامەی "تاران تایمز"، عەبدولناسر ھیمەتی، سەرۆکی بانکی ناوەنديی ئێران، رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی تورکیا و ئێران و رووسیا گفتوگۆ کرا له‌بارەی ئه‌وه‌ى ئه‌و سێ وڵاته‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی نيشتمانيى خۆیان بکەن، لەجیاتی دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئەیلوول، رۆژنامەکە له‌ زارى بێژه‌ن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێرانى گواسته‌وه‌ كه‌ لە لووتکەی سێقۆڵی، ئێران- رووسیا- تورکیا لە تاران، گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک کراوە بەتایبەتی  گۆڕینەوەی دراوی نیشتیمانيی بەئامانجی دەستبەرداربوون لە دۆلار و پەرەپێدانى پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان.
ئاژانسی "ئیلنا"ی ئێرانی لێدوانەکانی سەرۆکی بانکی ناوەنديی ئێرانی گواستەوه‌ كه‌ گوتى: "بڕیارماندا بەردەوامی بدەین بە کارەکانی رێککەوتنەکانی کۆبوونەوەکە لەگەڵ سەرۆکی بانکی ناوەنديی رووسیا لە مۆسکۆ".





ئەم هەواڵە 15259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad