English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی سنووری سوریا ده‌كات
2018-09-09 [05:59 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەمەبەستی پشتیوانی یەکە سەربازییەکانی خۆی له‌ سەر سنووری سوریا توركیا كاروانێكی تری سه‌ربازی رەوانەی کرد.

 

میدیاکانی تورکیا رایانگه‌یاند، درەنگانی شەوی رابردوو کاروانێکی سەربازیی کە لە تانک و زریپۆش و چەکی قورس و ئۆتۆمبێل و ئامێر و کەرەستەی سەربازیی پێکهاتبوون، وه‌ك هێزی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری سوریا ره‌وانه‌كران و گه‌یشتنه‌ پارێزگای کلیس له‌باكووری كوردستان.
 
کاروانە سەربازییەکە لە شارە جیاوازەکانی تورکیاوە بەگرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند، گەیشتنە کلیس و رەوانەی دەروازەی سنووریی ئۆنجوپنار کران. پاشان پەڕینەوە ئەودیوی سنووری سووریا.




ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad