English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌لی عه‌ونى: گه‌ر هه‌ولێر بۆردومان بكه‌ن ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکەین
2018-09-09 [06:20 AM]

ZNA-هه‌ولێر


عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان  لەھەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لەژێر ناوی کوردستان و دڕندەیی داگیرکەران نووسیویەتی ، ڕۆژی  ٨-٩-٢٠١٨ بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکرات بەر پەلاماری دڕندەکانی کۆماری ئیسلامی فارسی کەوتن ، دەوڵەتی کوردستان لە ساتەوەختی لەدایکبوونە ، تورکیا و ئێران شێتانە پەلاماری کوردستان و کوردان دەدەن.

ناوبراو ڕاشیدەگەێنێت لە ناوخۆ خیانەتکارانی شانزەی ئۆکتوبەر و دەست و پێوەندەکانیان خەریکی دڵسارد کردنی کوردستانیان و بنکۆڵ کردنی حکومەتی کوردستانن، 
بەڵام کرمانج دبێژن:«قەولێ سەیێ ھار چل رۆژن»داگیرکەران لە مردن نزیک دەبن ، ئەوانەی دەیانەویست بۆ ھاوکاریی برایانیان بچنە عەفرین، با بفەرموون لە دژی ئەم پەلامارە ھەڵوێست بنوێنن.

عەلی عەونی ڕاشیگەیاند  ، ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکەین ئەگەر تەنانەت ھەولێریش بۆردمان بکەن.

 لەکۆتادا ناوبراو ڕایدەگەێنێت ، بۆ حکومەتی بەناو عێراق ئەگەر بوونی ھەبێت، شەرمەزارییەکی گەورەیە ، بۆ ئەمریکا و ئەورۆپا کە نەیانھێشت ئێمە سەربەخۆ بین، ئێستا با بھێن و ئەو سنورەی نەیانھێشت ئێمە بە سەربەخۆیی بیپارێزین، لە پەلاماری داگیرکەران بپارێزن.





ئەم هەواڵە 5920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad