English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نازم ده‌باغ: هێرشه‌كه‌ی كۆیه‌ كاردانه‌وه‌ی ئێران بووه‌
2018-09-09 [06:39 AM]

ZNA- هه‌ولێر


له‌ سه‌ر هێرش و بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆیه‌، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە لە وه‌ڵامی جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی ئەم حیزبە لە ناوخۆی ئێراندا بووە.

نازم دەباغ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیرنا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات رایگەیاندووە: حیزبی دێموکرات بەم دواییانە لە مەریوان و شنۆ هێندێک جموجۆڵی هەبووە و ئەمەش کاردانەوەی ئیرانی لێ کەوتووتەوە،

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران جەختیشی کردووەتەوە حکوومەتی ئێران پێشتر هۆشداریی دابوو کە بەرامبەر بە کردەوەکانی حزبی دێموکرات کاردانەوەی دەبێت و ئەو هێرشە مووشەکییەی کراوە، کاردانەوەیەک بوو بە کردەوەکانی حزبی دێموکرات لە مەریوان و شنۆ

 

له‌ پاش هێرشه‌ فراوانه‌كه‌ی مانگی ئابی ساڵی 1996 بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له‌ كۆیه‌ و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی ناو به‌ناو دژی باره‌گاكانیان، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گاكانی حدك و حدكا به‌ گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كی داده‌نرێت له‌ ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو.





ئەم هەواڵە 5785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad