English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
2018-09-09 [06:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەم ھەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مووچەی ژمارەیەک وەزارەت دابەش دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ١٠ی ٢٠١٨، مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکووتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

سبەی دووشەممە ١٠ی ١٠ی ٢٠١٨، مووچەی وەزارەتەکانی تەندرووستی و دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

دواتر لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ١٠ی ٢٠١٨، مووچەی ھەریەک لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

بریاریشە وەزارەتی دارایی لە رۆژی پێنجشەممە ١٣ی ١٠ی ٢٠١٨، مووچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابەش بکات.

دابەشنەکردنی مووچە لە ڕۆژی سێشەممە ١١ی ١٠ی ٢٠١٨ بۆ پشووی فەرمی دەگەڕێتەوە کە بەھۆی یەکی موحەرەم، سەری ساڵی کۆچییەوە ڕاگەیاندراوە. 





ئەم هەواڵە 4753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad