English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆڕێکی گزی کردن لە تاقیکردنەوەی وزاری دەستگیرکران
2018-09-09 [06:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەھۆی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وزاری بۆ قوتابیان لە بەغدا بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە ، ٢٣ کەس بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیرکران .

ھێزێکی ئەمنی لە بەغدا توانی ئەو تۆڕە یاخود ئەو گروپە کە ھەڵساون بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وزاری بەرامبەر بە وەرگرتنی بڕێک پارە  دەستگیربکات .

ئەو گروپەش لە خولی دووەمی ئەزموونەکانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی  لە بەغدا لە رێگەی چەند ئامێرێکەوە لە نزیک ھۆڵەکان پرسیارەکان بۆ ناو ھۆڵەکان رەوانە دەکەن .

دوای دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەش رەوانەی دادگا کران بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان .

دادگا لە ٨ی مانگی ئابی رابردوو چەند تۆمەتبارێکی دادگایی کرد لە دادگای کەرخ لە بەغدا و تۆمەتبارەکانیش دانیان بەو کارە دزێوە ناو کە بۆ ھەر بابەتێک ٣٠٠ دۆلاریان وەرگرتووە .

شایانی باسە بەھۆی ئەو کارەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە خولی یەکەمی ئەمساڵ تاقیکردنەوەی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی رەتکردەوە کە بەر لە تاقیکردنەوەکان پرسیارەکان ئاشکرا بوون و دواتر تاقیکردنەوەکە لە کاتێکی دیکە ئەنجامدرا .





ئەم هەواڵە 1906جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad